بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی
سەرانە وەرگرتن لە هاوڵاتییان راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" پاش ئەوەی لە گەڕەکی سەرچنار دوو تۆمەتبار ریگریان
لە هاوڵاتییەک کردووە و لە ژێر زەبری چەکدا بڕێک پارەیان لێسەندووە و دواتر بە چەک
برینداریان کردووە، مەرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە،
بەڵام تۆمەتبارەکان رووبەڕووی هێزەکانی
پۆلیس بوونەتەوە و لە ئاکامدا پۆلیسێکیان بریندارکردووە و پاشان هەڵاتوون".
توانر دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م،خ،ف) و (س.ک.ع) دەستگیربکرێن و دەست بەسەر چەکەکەشیاندا گیرا
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای رووداوەکە
بنکەی پۆلیسی سەرچنار بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی
بریاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م،خ،ف) و (س.ک.ع) دەستگیربکرێن و
دەست بەسەر چەکەکەشیاندا گیرا".
پێشتر رێگرییان لە هاوڵاتییەکی دیکە کردووە و بە زەبری چەک پارەیان لێسەندووە، هاوکات رێگریان لە هاوڵاتییەکی دیکەش کردووە و تەقەیان لێکردوو و بە چەقۆ برینداریان کردووە
باسی لەوەشکرد:" لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا
تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، هەروەها دانیشیان بەوەدانا کە پێشتر
رێگرییان لە هاوڵاتییەکی دیکە کردووە و بە زەبری چەک پارەیان لێسەندووە، هاوکات
رێگریان لە هاوڵاتییەکی دیکەش کردووە و تەقەیان لێکردوو و بە چەقۆ برینداریان
کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی
جەختیلەوەشکرد:" لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەکانی
٤٠٥ و ٢٣٠ و ٤٥٦ و ٣١ لە یاسای سزادانی عێراق راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا
بەردەوامە".