دوای زیاتر لە ساڵێک گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێم و وڵاتێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

دوای زیاتر لە ساڵێک بڕیارە جارێکی دیکە گەشتی نیوان هەرێم و فڕانکفۆرت دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند:" هێڵی فڕۆکەوانی لۆتفهانزا بڕیاریداوە لە ٢١ی ئەم مانگەوە گەشتەکانی لە نێوان هەولێر و فڕانکفۆرت دەستپێبکاتەوە".

گەشتەکان لە رۆژانی شەممە و سێشەممەی هەموو هەفتەیەکدا ئەنجامدەدرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" گەشتەکان لە رۆژی شەممە و سێشەممەی هەموو هەفتەیەکدا ئەنجامدەدرێت".
ماوەی ساڵێک و شەش مانگە گەشتە  ئاسمانییەکانی نیوان هەرێم و فڕانکفۆرت راگیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا