به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون
به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان، قائیمقامیه‌تی
سلێمانی كارگه‌ی چپسی "ته‌ترس"ی داخست.
ئەمڕۆ
سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون
به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی وهەبوونی پاشەڕۆی
قرتێنەرەکان تیایدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان كارگه‌ی چپسی "ته‌ترس"یان له
گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانی داخستووە".
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو كارگه‌ی چپسە داخراوە
ئاماژەی
بەوەشداوە:" به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له قرتێنه‌ره‌كان و پاشه‌ڕۆکانیان و نەشیاوی شوێنه‌كه بۆ كاركردن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی
ئەو كارگه‌ی چپسە داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی
رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".