بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ هاوپەیمانی کوردستان لە مەراسیمێکی
فراواندا لە قەزای رانیە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.
بڕیارە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتی قوباد
تاڵەبانی، لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە مەراسیمێکدا دەست بە بانگەشە هەڵبژاردن و ناساندنی
کاندیدەکانی لە قەزای رانیە و سنووری ئیدارەی راپەڕین بکات.
هاوپەیمانی کوردستانی نێوان یەکێتی و گۆڕان بە ٤٣ کاندید لە
تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وعێراق بەشداری لە هەڵبژاردنە
چاوەڕوانکراوەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم دەکات، لەو ژمارەیە ١٨ کاندید ژنن.
هاوپەیمانی کوردستان حەوت کاندیدی لە پارێزگای
کەرکوک هەیە، ١٥ کاندید لە سلێمانی، هەولێر حەوت، موسڵ حەوت، دهۆک دوو، سەڵاحەدین
دوو، بەغدا دوو و لە پارێزگای دیالەش بە یەک کاندید بەشداری لە پڕۆسەکە دەکات.