ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن ١٣ی نمایشکرد

هەمەرەنگ 14/09/2021

Alternate Text

پاش ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی، ئەمڕۆ کۆمپانیای "ئەپڵ" مۆبایلی نوێی ئایفۆن ١٣ی نمایشکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای "ئەپڵ" مۆبایلی ئایفۆن ١٣ی بە چوار رەنگی جیاواز نمایشکرد، لەوانەش رەنگی رەش، پەمەیی، شین و سوور، هەر وەها چەندین تایبەمەندی نوێی بۆ زیادکراوە، لەوانەش بەرزکردنەوەی کوالێتی کامێراکەی.

نزمترین ئاستی بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گیگابایتە و بەرزترینیشیان یەک تێرابایتە

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە:" لەم زنجیرە نوێیەدا کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی بیرگەی ناوەکی ٦٤ گیگابایتی بەرهەم نەهێناوە، بەڵکو نزمترین ئاستی بیرگەکەی ١٢٨ گیگابایتە و بەرزترینیشیان یەک تێرابایتە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا