زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە زیاتر لە هەزار ٤٠٠ توشبوو چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" هەشت هەزار و ٧٦٦ پشکنینی نوێ ئەنجامدراون و هەزار و ٢٣٥ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون".

 هەزار و ٤٨٧ توشبوو چاکبوونەتەوە

ئاماژەی بەوەشداوە:" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٤٨٧ توشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" بەهۆی لێککەوتەکانی کۆرۆناوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا