قوباد
تاڵەبانی لە رانیەوە رایگەیاند، دەنگدان بەلایەنە بچوکەکان دەنگدانە بەرکابەری
هاوپەیمانی کوردستان کەپارتییە.
شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد
ئەمڕۆ
سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لەمیانەی
بەڕێوەچوونی بانگەشەی هاوپەیمانی کوردستان لە رانیە، رایگەیاند:" شەڕ بۆ یەکڕیزی
کورد دەکەین لەبەغداد و ئەوە ئێمەین دەتوانین لەڕێی دانوستاندنەوە کێشەکان چارەسەر
بکەین".
ئاماژەی
بەوەشدا:" لایەنەکانی دیکە یان لەبەرژەوەندییاندا نییە لەگەڵ بەغداد رێکبکەون
یان ئەوەندە بچوکن کەئەو کارەیان هەر پێناکرێت بەڵام ئێمە سەلماندوومانە لەپێناو
مووچەی خەڵک دەتوانین سەدان سەعات لەبەغداد دانوستاندن بکەین".
دەنگدان بەلایەنە بچوکەکان دەنگدانە بەپارتی
قوباد
تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە:" دەنگدان بەلایەنە بچوکەکان دەنگدانە بەرکابەری
هاوپەیمانی کوردستان کەپارتییە و پارتی لە خوایەتی خەڵك دەنگ بدات بە لایەنە بچوكەكان بۆ ئەوەی ركابەری گەورەی بۆ دروست نەبێت".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" یەکێتی بە راماڵینی گەندەڵی و نەهێشتنی قاچاخچێتی دەبێتەوە بەیەکێتییەکەی
مام و کاکە نەوە".
قوباد
تاڵەبانی وتیشی:" لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا لەدەڤەری راپەرین ٣٠ پڕۆژەی گەورە و مامناوەند و بچووک و ١٨٠ پڕۆژەی چاککردنەوە
و نۆژەنکردنەوەمان جێبەجێکردووە و هێشتا ئەم دەڤەرە شایەنی زیاترە".