سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دیاریکرا

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگورد شیخ نەجیبی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دیاریکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوەڕەسمێکدا هەڵگورد شێخ نەجیب وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دیاریکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٧ی تەمموز، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێن بە دوو ئیدارەی سەربەخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە راسپارد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا