شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: یەكێتی سەلماندویەتی بەهێزبوونی لەبەغداد لە قازانجی هەموواندایە

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاكانمان دەبێت پێگەی كورد لەبەغداد بەهێزتر بێت، یەكێتیش سەلماندویەتی بەهێزبوونی لە بەغداد لە قازانجی هەموواندایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئاب، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی یەکێتی لەسلێمانی، لەگەڵ كادرانی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان کۆبووەوە و ئەو پەیامەی پێگەیاندن:" هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگە، بۆیە ئەركی هەمووانە بەیەكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان و رۆڵی بەرپرسیارانەی خۆیان ببین بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی لەبازنەكانی هەڵبژاردندا".

بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاكانمان دەبێت پێگەی كورد لەبەغداد بەهێزتر بێت

ئاماژەی بەوەشداوە:" بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاكانمان دەبێت پێگەی كورد لەبەغداد بەهێزتر بێت، یەكێتیش سەلماندویەتی بەهێزبوونی لەبەغداد لە قازانجی هەموواندایە".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باسی لەوەشکردووە:" داواکاری ھەمووان یەکریزی و یەک دەنگی کوردە و ئەوەتا یەکێتی و گۆڕان ئەو یەکڕیزییەیان دروستکردووە، بۆیە پێویستە ھەموومان پشتگیری بکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا