لە سلێمانی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کەڕووی رەش تۆمارکرا

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کەڕووی رەش لە پارێزگاکە تۆمارکرا.

توشبووەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە چەند رۆژی رابردوودا چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کەڕووی رەش تۆمارکراوە و لە ئێستاشدا توشبووەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان دۆخی تەندروستییان جێگیرە ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرجەم ئەو کەسانەی توشی ئەو نەخۆشییە بوون توشبووی کۆرۆنان، لەبەر ئەوەی کەڕووی رەش توشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرگری لەشیان لاوازە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" کەڕووی رەش نەخۆشییەکی نوێ نییە و ساڵانی پێشووتریش ئەو حاڵەتانە دەکران ".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا