دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بە دەنگدانتان دەتوانین بەهێزبین و تاکڕەوی لە بڕیاردان نەمێنێت

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، یەکێتی دەتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات و دەستوور بکاتە بنەمای چارەسەرکردنیان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول, دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەرپەرشتیاری دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر رایگەیاند:" دەمانەوێت دەنگی راستەقینەی هەولێرییەکان بین و یەکێتی بە سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال دەتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات و دەستوور بکاتە بنەمای سەرەکی کارکردن و چارەسەری کێشەکان ".

بە دەنگدانتان دەتوانین بەهێزبین و تاکڕەوی لە بڕیاردان نەمێنێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق پێویستی بە یەکێتییەکی بەهێز هەیە و بە دەنگدانتان دەتوانین بەهێزبین و باڵانسی هێز لە کوردستان راست بکەینەوە و تاکڕەوی لە بڕیاردان نەمێنێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" دەبێت هەولێرییە رەسەنەکان نوێنەرایەتی خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی هەولێر بکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا