راهێنەری یانەی میلانی
ئیتاڵی رایگەیاند، زالاتان ئیبراهیمۆڤێچ بەشداری لە یاری داهاتووی یانەکەی
بەرامبەر بە لیڤەرپوول ناکات.
ستیفیان بیولی، راهێنەری
یانەی میلانی ئیتاڵی بە تۆڕی "سکای سپۆرتس"ی راگەیاند:" بەهۆی پێکانەوە
ئیبراهیمۆڤێچ ناتوانێت بەشداری لە یاری سبەینێی میلان بەرامبەر بە یانەی
لیڤەرپوولی ئینگلیزی بکات ".
بڕیارماندا سەرکێشی بە یاریزانەکەوە نەکەین
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هیواخوازبووین زالاتان بە زووترین کات لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و بەشداری لە
یارییەکەی سبەینێ بکات و ئەمڕۆش راهێنانی لەگەڵ یانەکەی کرد، بەڵام بڕیارماندا سەرکێشی بە یاریزانەکەوە نەکەین و پێویستە چاوەڕێ بین بۆ ئەوەی باشتر چاک ببێتەوە".