وەزارەتی کارەبای هەرێم
رایگەیاند، ئیمزاکردنی گرێبەستی پڕۆژەی سکادا تایبەتە بە سێکتەری کۆنتڕۆڵی
کارەبا و ئەو سێکتەرەش بە هیچ شێوەیەک نادرێتە کەرتی تایبەت.
سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول،
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاند:" هەندێک پەیجی ساختە
بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی رای گشتی لە هزری خۆیاندا گرێبەستی سکادایان وا لێکداوەتەوە
کە بۆ بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبای هەرێمە، بەڵام سەرجەم ئەو دەنگۆیانە
دوورن لە راستییەوە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" پڕۆژەکە
تایبەتە بە سێکتەری کۆنتڕۆڵی کارەبا و ئەم سێکتەرەش بە هیچ شێوەیەک نادرێتە کەرتی
تایبەت و لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا حکومەت بەڕێوەیدەبات ".