"دۆسیەی میران محەمەد بەهیچ شێوەیەک دانەخراوە"

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی دەربارەی دۆسیەی میران محەمەد بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تۆمەتەكان رەتنەكراونە‌تە‌ و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی دەربارەی دۆسیەی میران محەمەد بڵاوکردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی:

دەربارەی كەیسی میران محەمەد لە دادگای سلێمانی ‎روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی ..

‎لە چەند كە‌ناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی میران محە‌مە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك بخەینەڕوو:

‎١) تۆمەتەكان رەتنەكراونە‌تە‌ و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆتە‌واو كردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان.

‎٢) دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات.

‎٣) یاسا لەسەرووی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داواکار و داواکراو.

‎سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ٢٠٢١/٩/١٤

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا