عەتا محەمەد: قوباد تاڵەبانی بابەتی ژینگەی لەپێشینەی کارەکانی داناوە

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

عەتا محەمەد رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی بابەتی ژینگەی لەپێشینەی کارەکانی داناوە و لەکارنامەی کاری خۆی و حکومەتیشدا گرنگییەکی تایبەتی پێداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، عەتا محەمەد، راوێژکاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە سیمپۆزیۆمی ژینگە کە لەزانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی رێکخرابوو، بە (BMC) راگەیاند:" پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ ئەم سیمپۆزیۆمە ئەوە بوو پشتیوانی سەرجەم ئەو رێکارە یاسایی و زانستییانە ئەکەن کەلەپێناوی باشترکردنی ژینگە و چارەسەرکردنی ئەو پاشماوانەی زیان بەژینگە دەگەیەنێت، جێبەجێدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا:" وەک تیمی قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لێرە ئامادەبووین بۆ پشتیوانیکردنی ئەم سیمپۆزیۆمە و چاوەڕێ دەکەین لەچەند رۆژی داهاتوودا راسپاردەکانی ئەم سیمپۆزیۆمەمان پێبگات تائێمەش بیگەیەنیە قوباد تاڵەبانی و کاری لەسەربکرێت و لەدامودەزگا حکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت".

دەبێت دار بە داری ژینگەی کوردستان ببپارێزرێت

عەتا محەمەد ئەوەشی خستەڕوو:" قوباد تاڵەبانی بابەتی ژینگەی لەپێشینەی کارەکانی داناوە و لەکارنامەی کاری خۆی و حکومەتیشدا گرنگییەکی تایبەتی پێداوە و و هەمیشە لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرێت کەدەبێت دار بە داری ژینگەی کوردستان ببپارێزرێت".

٦٠٠ دۆنم لە شاخی گۆیژە سەوز کراوەتەوە

باسی لەوەشکردووە:" لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دارستان و ژینگەی سلێمانی و گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان و کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی زەیتون و چەند کۆمپانیایەکی دیکە و رێکخراوی (CDO)، رووبەری  ٦٠٠ دۆنم لە شاخی گۆیژە سەوز کراوەتەوە و نزیکەی ٨٠٠-٩٠٠ هەزار نەمامی لێنێژراوە و سیستمی ئاودێری و چاودێری بەردەوام و سیستمی ئاگرکوژانەوەیان بۆ دابینکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا