دەزگا ئەمنییەکانی میسڕ
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستییان دەستگیرکرد، کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە
رێکلامی بۆ فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەکرد.
لە رێگەی هەژمارێکی ساختەوە رێکلامی بۆ ماددەی هۆشبەر دەکرد
ماڵپەڕی "RT" رووسی بڵاویکردووەتەوە:" دەزگا ئەمنییەکانی شاری
قاهیرە لە میسر، بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی تەندروستییان دەستگیرکردووە، کە لە
رێگەی هەژمارێکی ساختەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رێکلامی بۆ ماددەی
هۆشبەر دەکرد ".
لە رێگەی فێڵێکەوە دەستگیرکرا
ئاماژە بەوەشکراوە:"
پاش چاودێریکردنی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و لە رێگەی فێڵێکەوە، بە بیانووی
کڕینی ماددەی هۆشبەر پەیوەندی بەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی کراوە و لەکاتی
دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ٥٠٠ حەبی ماددەی هۆشبەر گیرا و بڕێکی زۆریش لەماڵەکەی دۆزرایەوە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" تۆمەتبارەکە
دانی بە تاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە ".