د.یاد نەقشبەندی رایگەیاند، نەخۆشخانەی هیوا لەئێستادا لەڕووی دەرمان و خزمەتگوزارییەوە لەئاستێکی
باشدایە.
هیچ بەرزبوونەوەیەکی خێرا و هەڵکشانێک لەئامارەکانی کۆرۆنادا نییە
ئەمڕۆ
سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە (BMC)
راگەیاند:" لەئێستادا کێرڤی کۆرۆنا شێوەیەکی ئاسۆیی وەرگرتووە و هیچ بەرزبوونەوەیەکی
خێرا و هەڵکشانێک لەئامارەکانی کۆرۆنادا نییە".
ئاماژەی
بەوەشداوە:" نەخۆشخانەی هیواش بێبەش نەبووە لەتۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا، هەم
لەناو نەخۆشانی نەخۆشخانەکە و ستافی نەخۆشخانەکە بەڵام لەئێستادا تۆمارکردنی
حاڵەتەکانی توشبوون لەناو نەخۆشخانەکە دابەزیوە".
د.یاد
نەقشبەندی ئەوەشی خستەڕوو:" نەخۆشخانەی هیوا لەئێستادا لەڕووی دەرمان و خزمەتگوزارییەوە
لەئاستێکی باشدایە".
قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێداوین هەمیشە پاڵپشتی نەخۆشخانەی هیوا بکات
روونیشیکردووەتەوە:" قوباد تاڵەبانی
بەڵێنی پێداوین هەمیشە پاڵپشتی نەخۆشخانەی هیوا بکات و لەچەند رۆژی رابردووشدا
ئامێرێکی پێشکەوتووی بۆ نەخۆشخانەکە دابینکردووە و هەر لەسەرەتای دامەزراندنی
نەخۆشخانەکەوە هەتا ئێستا ماڵی مام جەلال پشتیوانمان بوون".