وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەنگۆی تەقەکردن لەکاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جێگری سەرۆک وەزیران رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، لە شوێنێک تەقە کراوە کە زۆر دوور بووە لەئێمەوە.
لە شوێنێک تەقە کراوە کە زۆر دوور بووە لەئێمەوە
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەروونکردنەوەیەکدا رایگەیاند:" دەنگۆی تەقەکردن لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی رەتدەکەینەوە و لە شوێنێک تەقە کراوە کە زۆر دوور بووە لەئێمەوە".
ئەو روونکردنەوەیە لەکاتێکدایە کەئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لەشاری رانیە بەشداری لەبانگەشەی ئەو هاوپەیمانێتییە کرد و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە تەقە لەکاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرابێت.