لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری راپەڕین
ژنێکی لەدایکبووی ١٩٩٠ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین
رایگەیاند:" شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا لە نزیک گوندی دارەشمانە
و لەسەر رێگەی مەرزی کێلێ – قەڵادزێ، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەوهۆیەشەوە شۆفێرەکەی
گیانی لەدەستدا".
لەکاتی رووداوەکەدا دوو منداڵی خۆشی لەگەڵ بووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" شۆفێرەکە ناوی
(خ.ئـ)ە و لەدایکبووی ١٩٩٠یە لە رەگەزی مێیە و دانیشتووی قەڵادزێیە، لەکاتی
رووداوەکەدا دوو منداڵی خۆشی لەگەڵ بووە، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی
منداڵەکان جێگیرە".