ئەگەری ئازادکردنی دوو زیندانیکراوی بادینان هەیە

کوردستان 15/09/2021

Alternate Text

ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی زیندانیكراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دوانەخرێت پێدەچێت بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەربچێت.

پێدەچێت بڕیاری ئازادکردن بۆ ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری دەربچێت

ئاسۆ هاشم، ئەندامی تیمی پارێزەرانی زیندانیكراوانی بادینان رایگەیاندووە:"ئەگەر ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دوانەخرێت پێدەچێت بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەربچێت".

هیچ تاوانێکیان لە ئەستۆ نییە

باسی لەوەشکردووە:"ئەو تۆمەتەی پێی دادگاییدەكرێن، تێكدانی ئارامیی هەرێمی كوردستانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ تاوانێکیان لەئەستۆ نییە چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنیان دەربچێت ئەگەر دانیشتنەكە دوانەخرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە ساڵێکە ژمارەیەک لە چالاکوان و مامۆستایانی بادینان بە تۆمەتی هەوڵی تێکدانی ئارامی کوردستان دەستگیرکراون و هەتا ئێستا دۆسیەی ژمارەیەکی زۆریان یەکلایی نەکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا