کەسێک لە سلێمانی بە تۆمەتی بریندارکردنی
برایەکی خۆی بە فیشەک دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە رووداوێکدا لە گەڕەکی سەرچنار
کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک لەلایەن برایەکی خۆیەوە بریندار کرا، دەستبەجێ
هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا
تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تۆمەتبارەکە ناوی
(ئـ.ئـ.ع)ە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لە یاسای
سزادانی عێراق راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ناوبراو لە چەند بنکەیەکی جیاواز سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە
باسی لەوەشکرد:" ناوبراو لە چەند
بنکەیەکی جیاواز سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، بەهۆی شەڕکردن و
تەقەکردن بە چەک".