ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

کوردستان 15/09/2021

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئەیلول، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە:" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات".

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، لەبارەی چەند بابەتێک گفتوگۆدەکرێت وەک:"  خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەدیدارەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ ١٠ی تشرینی یەکەم کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".

 تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی 

هەروەها بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی دوو بڕیاری  تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کواڵیتی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە".

تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بریتی دەبێت لە بڕیاردان لەسەر رەشنووسی (پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١ - ٢٠٢٥) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن د. دیندار زێباری رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان خرایەڕوو بۆ ئەنجومەن و بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت".

چوارەم و دوایین تەوەری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بریتییە لە:" خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی (سامانە سروشتییەکان، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) ئامادەکراوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا