هێرشکرایە سەر حەشدی شەعبی

عێراق 15/09/2021

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئەیلول، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند:" درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو لە قەزای قائمی سەر بە پاریزگای ئەنبار هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئامانج گرتووە".

لە ئاکامی ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەریان سێ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی حەشدی شەعبی سووتاون

ئاماژەیان بەوەشکرد:" لە ئاکامی ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەریان سێ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی حەشدی شەعبی سووتاون، بەڵام هێرشەکان هیج زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".
هاوکات هیزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش، لە بڵاوکراوەیەکدا رەتیکردەوە کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامدابێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا