سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته له‌نده‌ن.
ئەمرۆ چواشەممە ١٥ی ئەیلول، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته له‌نده‌نى پايته‌ختى شانشينى يه‌كگرتوو".
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی بەڕیتانیا کۆدەبێتەوە
ئاماژەی بەوەشداوە:" سەرۆکی هەرێم له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى ديكه‌ى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخ و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن".