دوو کەس لە کاتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

کوردستان 15/09/2021

Alternate Text

پۆلیسی راپەڕین لەناو بازاڕی قەڵادزێ  دووکەسی لەکاتی مامەڵەکردن بە ماددەهۆشبەرکانەوە دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرد".

بازرگانەکە هەستاوە بە فرۆشتنی ماددەکە

ئاماژەی بەوەشکرد:" بازرگانەکە هەستاوە بە فرۆشتنی ماددەکە و بەکارهێنەرەکەش وەکو کڕیار لەوێ بووە".

تەمەنی تۆمەتبارەکان لەسەرو ١٨ ساڵەوەیە و یەکێکیان دانیشتووی سلێمانییە

باسی لەوەشکرد:" تەمەنی تۆمەتبارەکان لەسەرو ١٨ ساڵەوەیە و یەکێکیان دانیشتووی سلێمانییە، هەردووکیان لەناو بازاڕی قەڵادزێ دەستگیرکراون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەند کەلوپەلێکی دیکەدا گیراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا