شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی یەکێتیی کرد

عێراق 15/09/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی لە سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئەیلول، لە بارەگای مەڵبەند شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، پێشوازیکرد لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پشتگیری و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ كاروبارەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە دیدارەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پشتگیری و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ كاروبارەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سەرخستنی هەوڵەكانی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی.

ئەم سەردانە گوڕوتینێكی زیاتر دەدات بە هەڵمەتەکە و دەچێتە سەر جۆش و خرۆشی یەكێتی و گۆڕان

هاوکات شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسی پشتیوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای كرد و وتی: ئەم سەردانە گوڕوتینێكی زیاتر دەدات بە هەڵمەتەکە و دەچێتە سەر جۆش و خرۆشی یەكێتی و گۆڕان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گرنگی سەرخستنی هەوڵەكانی هاوپەیمانی كوردستان دووپاتكرایەوە بۆ داكۆكی كردن لەمافە رەواكانی گەلی كورد و بەدیهێنانی داخوازییە رەواكانی هاوڵاتییان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا