جوتیار عادل: گەیشتنی بەنزینەکەی بەغداد نابێتە هۆی دابەزاندنی نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو

کوردستان 15/09/2021

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگەیشتنی ئەو بڕە بەنزینەی کەلەبەغدادوە دێت، نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دانابەزێت چونکە بڕێکی کەمە بەراورد بەخواستی هەرێم. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی ئەیلول، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:" بەغداد تەنها یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا خواستی بەکارهێنانی رۆژانە لەهەرێم نزیکەی شەش ملیۆن لیترە، بۆیە گەیشتنی ئەو بڕە بەنزینە نابێتە هۆی دابەزاندنی نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو".

نرخی بەنزینەکەی بەغداد ٦٩٠ دینار دەبێت

ئاماژەی بەوەشداوە:"  بەغداد ئەو بەنزینە بە ٦٥٠ دینار بەهەرێم دەفرۆشێت و ٢٠ دیناریش دەدرێتە کرێی گواستنەوە و ٢٠ دیناری دیکەش بۆ خاوەن بەنزینخانەکان دەبێت بۆیە نرخی ئەو بڕە بەنزینە بۆ شۆفێران ٦٩٠ دینار دەبێت و نرخی پێنج ملیۆن لیترەکەی دیکە بەنرخی بازاڕ دەبێت".

هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا باسی لەوەشکردووە:" له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ٣٠٠ ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان خه‌رجكراوه‌".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان، سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵین و سەرقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ین دەربارەی ئەو هێرشەی لەچەند رۆژی رابردوودا کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا