پێنج تیرۆریست لەسلێمانی دەستگیرکران

کوردستان 15/09/2021

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیرکردنی پێنج تیرۆرستی لەپارێزگای سلێمانی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند:" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و هەواڵگریی پارێزگای سلێمانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و هەواڵگریی وەزارەتی بەرگری عێراق و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، توانیویانە پێنج کەس بەتۆمەتی تیرۆر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن".

تۆمەتبارەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە دادگای لێکۆڵینەوەکانی پارێزگای کەربەلا 

ئاماژەی بەوەشداوە:" تۆمەتبارەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە دادگای لێکۆڵینەوەکانی پارێزگای کەربەلا و لەڕێی زانیاری هەواڵگرییەوە لەسلێمانی دەستگیرکراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا