قوباد تاڵەبانی: دوو مووچەی نایاساییمان نەهێشتووە

عێراق 15/09/2021

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی لەدیدارێکی راستەوخۆدا رایگەیاند، لەرابردوو کارمان لەسەر پڕۆژەی بایۆمەتری کردووە و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان ناچارکردووە خۆیان تۆماربکەن و دوو مووچەی نایاساییمان نەهێشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی ئەیلول، قوباد تاڵەبانی لەمیانی دیدارێکی راستەوخۆدا لەهەژماری فەیسبووکی خۆی رایگەیاند:" بەشێکی زۆری ئەو کێشانەی روویان لەهەرێمی کوردستان کردووە لەبەغدادەوە چارەسەر دەکرێن و بۆ ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگە زۆرترین رێژەی دەنگدەر لەهەرێمی کوردستان بەشداری تیایدا بکەن".

دوو مووچەی نایاساییمان نەهێشتووە

ئاماژەی بەوەشداوە:" لەرابردوو کارمان لەسەر پڕۆژەی بایۆمەتری کردووە و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان ناچارکردووە خۆیان تۆماربکەن و دوو مووچەی نایاساییمان نەهێشتووە".

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو:"  نوێنەرەکانی هاوپەیمانی کوردستان کەدەچنە بەغداد شەڕ دەکەن بۆ یەکڕیزی، مووچە، خزمەتگوزاری و سەقامگیری بۆیە بەهێزترین نوێنەری کوردستان بۆ ئەوەی بچێتە بەغداد، نوێنەرەکانی هاوپەیمانی کوردستانن".

عێراق بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات 

روونیشیکردووەتەوە:" عێراق بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات و ئەگەر ئاگادار نەبین گۆڕانکارییەکی مەترسیدار دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان چونکە هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەست بەبەهێزی دەکەن و رەنگە ئەمە وایان لێبکات بیر لە دەستکاریکردنی دەستوور بکەنەوە".

راشیگەیاند:" قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و دامودەزگا فەرمییەکان و دادگاکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چەتری دەستووری عێراقدا پارێزراون".

ده‌نگدان به‌لایه‌نه‌ بچوكه‌كان ناهاوسه‌نگی هێز دروستده‌كات 

قوباد تاڵەبانی وتیشی: ده‌نگدان به‌لایه‌نه‌ بچوكه‌كان ناهه‌وسه‌نگی هێز دروستده‌كات و لایه‌نه‌ بچوكه‌كان ناتوانن ركابه‌ری پارتی بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت هاوڵاتییانمان كارێك بكه‌ن هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ هه‌رێم".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا