قوباد تاڵەبانی دەربارەی مێسی و رۆناڵدۆ قسەدەکات

وەرزش 15/09/2021

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی لەدیدارێکی راستەوخۆدا دەربارەی مێسی و رۆناڵدۆ دوا و ئاماژەی بەوەکرد کەئەو هاندەری رۆناڵدۆیە و دەبێت هاندەرانی مێسی بیبورن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی ئاب، قوباد تاڵەبانی لەمیانی دیدارێکی راستەوخۆدا لەهەژماری فەیسبووکی خۆی، وەڵامی پرسیارێکی دەربارەی یانەی مانچستەریونایتد دایەوە و وتی:" هەرچەندە یارییەکەم نەبینی بەهۆی سەرقاڵییمەوە، بەڵام بەڵێ ئاگادارم مانچستەر یونایتد دوێنێ دۆڕاندی".

ئاماژەی بەوەشدا:" هێشتا زۆر یاری ماوە و پێم وایە گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ مانچستەریونایتد سوودێکی زۆر بەیانەکە دەگەیەنێت".

 هاندەرانی مێسی دەبێت بمبورن

قوباد تاڵەبانی وتیشی:" من لەهەوادارانی رۆناڵدۆم و هاندەرانی مێسی دەبێت بمبورن".

جێی باسە شەوی رابردوو لەمیانەی یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی یۆنگ بۆیز بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک شکستیهێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا