دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین کەس بەشداریبکات

عێراق 15/09/2021

Alternate Text

دەرباز کۆسرەت ڕەسول لەگەڵ تیمی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە لەم هەڵبژاردنە زۆرترین کەس بەشداریبکات و هاوڵاتییان مافی دیموکراسی خۆیان پەیڕەو بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی ئەیلول، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ تیمی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن تاوتوێ کران.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەکۆبوونەوەکەدا رایگەیاند:" پێویستە لەم هەڵبژاردنە زۆرترین کەس بەشداریبکات و هاوڵاتییان مافی دیموکراسی خۆیان پەیڕەو بکەن و دەنگ بدەن".

بە سەرکەوتنمان لەم هەڵبژاردنە دەتوانین زیاتر داکۆکی لە هاوڵاتییان بکەین

ئاماژەی بەوەشدا:" ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ سەرخستنی یەکێتی و کاندیدەکانی لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە سەرکەوتنمان لەم هەڵبژاردنە دەتوانین زیاتر داکۆکی لە هاوڵاتییان بکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا