لایەنێکی سیاسیی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هاوپەیمانی کوردستان

عێراق 16/09/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ وەفدی باڵای هەریەکە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی ئەیلول، وەفدی باڵای هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی. لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەندین تەوەری گرنگ و پەیوەندیدار بە خەڵکی کوردستان و عێراقەوە

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەندین تەوەری گرنگ و پەیوەندیدار بە خەڵکی کوردستان و عێراقەوە، هاوکات پشتگیری و داکۆکیکردن لە پرۆسەی چاکسازی لەسەرجەم جومگە و پێگە سیاسییەکان

هەر لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک

هەر لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان و فراوانکردنی چەتری هاوپەیمانی لەداهاتوودا.
تەوەرێکی دیکەی رێککەوتنەکە، جەختکردنەوە بوو لەسەر کارکردن بۆ بنیاتنانی سیستمێکی سیاسی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا