سەرپەرشتیاری بازنەی چواری هەولێر وەڵامی هێمن هەورامی دایەوە
سەبارەت بەو قسانەی دەربارەی یەکێتی کردبووی.
لێدوانەکەی هێمن دوور لە ئەتێکێت و رەوشتی کەسایەتییەکی سیاسییە
عوسمان بانیمارانی سەرپەرشتیاری بازنەی
چواری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لیدوانێکی هێمن هەورامیم بینی کە هێرش دەکاتە سەر یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان، لێدوانەکەی هێمن دوور لە ئەتێکێت و رەوشتی کەسایەتییەکی
سیاسییە، دیارە ئەو مێژووی نەخوێندووەتەوە، ئەگەر باسی خیانەت دەکات با ئاوڕێک لە
مێژووی حزبەکەی خۆی بداتەوە".
با بێت بۆی باسکەین کە لە کوێ ریگە لە ئازادی رادەڕبڕین و گەشەسەندنی سیاسی گیراوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" گەر دەیەوێت باسی
دیموکراسییەت بکەین با بێت بۆی باسکەین کە لە کوێ ریگە لە ئازادی رادەڕبڕین و
گەشەسەندنی سیاسی گیراوە".
هیوادارم هێمن هەورامی جارێکی دیکە بەوزمانە قسە نەکات
باسی لەوەشکرد:" هیوادارم هێمن هەورامی
جارێکی دیکە بەوزمانە قسە نەکات، ئەگەرنا ئێمە قسەی زۆر زیاترمان پێیە".