ئەمڕۆ کارگەیەک لە ترابزۆنی تورکیا کە کەلوپەلی بانگەشەی بۆ هاوپەیمانێتی کوردستان بەرهەمدەهێنا، لەبەرناوی كوردستان داخرا و چەند کەلوپەلێک سوتێندرا.
بەهۆی هەبوونی ناوی کوردستان بەشێک لەکەلوپەلەکان سوتێندرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی ئەیلول، رەفیق کورکوز، سەرۆکی شارەوانی شاڵپازاری سەر بە پارێزگای ترابزۆن، لەگەڵ چەند تیمێکی پۆلیسدا هەڵیانکوتایە سەر کارگەیەک کە کەلوپەلی بانگەشەی بۆ هاوپەیمانێتی کوردستان بەرهەمدەهێنا بەهۆی هەبوونی ناوی کوردستان بەشێک لەکەلوپەلەکانی کەبەرهەمهێنرا بوو سوتێندرا.
کارگەکە تایبەت بوو بە درووستکردنی کاسکێت، کە بۆ هاوپەیمانێتی کوردستان لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا بەرهەمیدەهێنا، کە لەو کاتەدا کارگەکە کاریدەکرد تیمەکەی شارەوانەی هەڵیکوتاوەتە سەریان و سەرجەم کارەکانی راگرتووە، ئەویش بە تۆمەتی ئەوەی کارەکانی نایاساییە.
مێژووی باو و باپیرانمان بە زیندووی دەهێڵینەوە
دواتریش، بە فەرمانی سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی شاڵپازاری، سەرجەم کاسکێتەکان لەو شەقامەدا کە کارگەکەی لەسەرە سوتێندران، کورکوز لە میانەشدا وتەیەتی:" ئەمە خاکی تورکیایە، لێرە مێژووی باو و باپیرانمان بە زیندووی دەهێڵینەوە، ئەوەی کە لە شارۆچکەکەی ئێمە روویداوە زۆر نیگەرانمان دەکات، هەربۆیە شارەوانی دەستوەردانی کرد و سەرجەم کاسکێتەکان سوتێندران کە ناوی کوردستانیان لەسەر بوو".