رۆژنامەیەکی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە، تووتییەک شایەتحاڵی
سەرەکی دۆسیەی کوشتنی ژنێکە لە ئەژەنتین و داواکاری گشتی وڵاتەکە دەیەوێت بەسوود وەرگرتن
لەو تووتییە دۆسییەکە یەکلایی بکاتەوە.
تکایە رێگەم بدە بڕۆم
رۆژنامەی "SUN"ی بەڕیتانی راپۆرتێکی
بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:" پاش ئەوەی ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵی ئەژەنتینی
لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی شووقەیەکیان لە شاری بۆینس ئایرسی ئەو وڵاتە بە کرێ گرت،
دوای ماوەیەک ژنەکە لەو شوقەیەدا بە کوژراوی دۆزرایەوە و لەکاتی گەیشتنی پۆلیس بۆ
شوێنەکە تووتییەک لە شوقەکەدا دۆزرایەوە، کە بەردەوام دەیوت، تکایە رێگەم بدە بڕۆم
".
بە گوێرەی رۆژنامەکە:" لێکۆڵەران پێیانوایە کە ئەو
قسەیەی تووتییەکە دوایین قسەی ژنە کوژراوەکە بێت پێش ئەنجامدانی تاوانەکە ".
تاوانی کوشتنی ئەو ژنە لەمانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ روویداوە
و هەردوو هاورێکەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکانیش
لەوبارەیەوە بەردەوامە، لەئەگەری ساخبوونەوەی تاوانەکەش بەسەریاندا بە زیندانی
هەمیشەیی سزادەدرێن ".