شاناز ئیبراهیم ئەحمەد : هاوپەیمانی کوردستان زەرورەتێکی پێویست بوو

عێراق 16/09/2021

Alternate Text

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، هاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەم قۆناغە سیاسییەی میللەتەكەمان زەرورەتێكی پێویست بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی ئەیلول، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی یەکێتی لەسلێمانی، لەگەڵ ئەندامانی مەكتەب و ژمارەیەک لە كادرەكانی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری لەسنوری سلێمانی كۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند:" یەكێتی لەچوارچێوەی پرەنسیپەكانی خۆی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەم هاوپەیمانێتیە سیاسییەی پێكهێناوە، كە بۆ ئەم قۆناغە سیاسییەی میللەتەكەمان زەرورەتێكی زۆر پێویست بوو".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەكاریی و پلانەكانی بەپێی بازنەكانی هەڵبژاردن و شێوازی دابەشكردنی كار و بەرپرسیارێتی كادرانی لەمیحوەری سلێمانی روونکردەوە و ئاماژەی بەوەشداوە:" پێویستە هەر هەڤاڵێک بەرپرسیارێتی سەر شانی لەم هەڵبژاردنەدا بەجێ بگەیەنێت".

دەبێت كار بكەین بۆ سەرخستنی هاوپەیمانێتییەكەمان

هەروەها  گرنگی رۆڵبینینی ئەندامانی مەكتەب و سەرجەم كادرانی یەكێتی لەبانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و وتی:" دەبێت كار بكەین بۆ سەرخستنی هاوپەیمانێتییەكەمان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا