وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند،
کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ یەکێتی دەستکەوتێکی زێڕین بوو بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی ئەیلول، حسێن ئەحمەد، وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی
رایگەیاند:" کۆبوونەوەکە بەدەسكەوتێكی زێڕین بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەزانین، کە بریتییە
لە هەوڵێكی جدی و گرنگی پێكەوەیی بۆ پاراستن و بەهێزكردنی قەوارەی هەرێم لە ئەگەری
سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكاندا ".
جەختكرایەوە لەسەر تەبایی ناوخۆی هێزە كوردییەكان
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە
کۆبوونەوەکەدا جەختكرایەوە لەسەر تەبایی ناوخۆی هێزە كوردییەكان و چاككردنەوەی
سیستەمی حوكومڕانی هەرێم لە دیدی ناوخۆ و دەرەوەدا ".