بەڤیدیۆ.. یاریزانێکی چێڵسی لەکاتی یاریکردن لەگەڵ یانەکەیدا دزی لێکرا

وەرزش 16/09/2021

Alternate Text

لە کاتی یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و زێنێت بترسپۆرگی رووسی چەند کەسێک جوونە ماڵی رییس جەیمس، یاریزانی هێڵی بەرگری چێڵسی و سێ مەدالیای ئاڵتوونی و زیویان لێ دزی.

زیاتر لە چوار کەس دزییان لێکردم  

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی ئەیلول، رییس جەمیس، یاریزانی تەمەن ٢١ ساڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی دزیکردن لە ماڵەکەی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" رۆژی سێشەممەی رابردوو لە کاتی بەشداریکردنم لە یاری یانەکەم بەرامبەر بە زێنێت بترسبپۆرگی رووسی زیاتر لە چوار کەس چوونە ماڵەکەم و دوو مەدالیای ئاڵتوونی و مەدالیایەکی دیکەی زیویان لێدزیم ".

ئەوەشی خستەڕوو:" یەکێک لە مەدالیا ئاڵتوونییەکان لەکاتی بەدەستهێنانی نازناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ٢٠٢١ لەگەڵ چێڵسی بەدەستم هێنا، ئەوەی دیکەشیان لە خولی سوپەری ئینگلیزی بەدەستم هێنا و مەدالیایەکی دیکەی زیویش لە خولی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی چێڵسی بەدەستم هێنا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا