کادرێکی پەکەکە تیرۆرکرا

کوردستان 17/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، کەسێک لە گەڕەکی چوارچرا تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ئەیلول، سامان نادر بەڕێوەبەرای سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە BMC راگەیاند:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێک لە گەڕەکی چوارچرا  لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە".

کاتێک تیمەکانمان گەیشتبوون هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستدابوو

ئاماژەی بەوەشکرد:" پاش ئەوەی تیمەکانمان ئاگادار کرانەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام کاتێک تیمەکانمان گەیشتبوون هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستدابوو، لە ئێستاشدا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان قوربانییەکە ناوی شوکرییە و بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەیە لە باشوور.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا