کلایڤ سنکلێر داهێنەری ژمێریار (حاسیبە) لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەهۆی
نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ ئەیلول، میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند:" کلایڤ
سنکلێر داهێنەری ژمیریار (حاسیبە) پاش ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەدەست نەخۆشی
شیرپەنجەوە دەیناڵاند، دواجار ئەمڕۆ لەتەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دواییکرد".
داهێنانەکەی ئاسانکارییەکی زۆری دروستکرد لە ژیان و پیشەی رۆژانەی مرۆڤایەتیدا
کلایڤ سنکلێر بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٢ ژمێریار (حاسیبە)ی داهێنا و
داهێنانەکەی ئاسانکارییەکی زۆری دروستکرد لە ژیان و پیشەی رۆژانەی مرۆڤایەتیدا.
داهێنانەکەی سینکلێر لەوکاتەی کەوتە بازاڕەوە ریکۆردێکی پێوانەیی
شکاند، بەوەی بووە یەکەم ئامێر کە زیاتر لە یەک ملیۆن دانەی لە ماوەیەکی کەمدا لێ فرۆشرا.