قوباد تاڵەبانی: دەبێت بەیەکەوە بەرەو بەغدا هەنگاو بنێین

عێراق 17/09/2021

Alternate Text

لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کۆمیتەکانی یەکێتی و مەکۆکانی گۆڕان قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت بەیەکەوە بەرەو بەغدا هەنگاو بنێن.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ئەیلول، لە هۆڵی شەهید شیهاب لە قەڵاچوالان، ، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەگەڵ کۆمیتەکانی یە‌كێتی و مەکۆکانی گۆڕان لە شارباژێڕ.

ئە‌م ھاوپە‌یمانییە‌ بە‌شێكە‌ لە‌خە‌ونی مام جەلال و كاك نە‌وشیروان كە‌ لە‌دە‌باشانە‌وە‌ گە‌ڵالە‌ كرا

لە کۆبوونەوەکەدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ئاسۆ رەحیم لێپرسراوانی میحوەرى سلێمانی بانگەشەى هەڵبژاردن و کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان ئامادەیبوون، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد:" ئە‌م ھاوپە‌یمانییە‌ بە‌شێكە‌ لە‌خە‌ونی مام جەلال و كاك نە‌وشیروان كە‌ لە‌دە‌باشانە‌وە‌ گە‌ڵالە‌ كرا، سەرکەوتنیشی دەبێتە هۆى بەهێزتربوونمان بۆ دابینکردنی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان".

هاوکات  قوباد تاڵەبانی داواى لە لێپرسراوانی کۆمیتە و مەکۆکان کرد کە ریزەکانی خۆیان رێکبخەنەوە و زیاتر بچنە ناو جەماوەر و هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئاشتکردنەوەى خەڵک و گێڕانەوەى متمانەى دەنگدەران بە مەبەستی بەشداریکردنیان لەپرۆسەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

دە‌بێت بە‌یە‌كە‌وە‌ و بە ‌یەكڕیزی بەرەو بەغداد هەنگاو بنێین بۆ ئە‌وە‌ی باشتر كاربكە‌ین لە‌پێناو بە‌دە‌ستھێنانی مافە‌كانی ھاوڵاتیاندا

هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد:" : راستە زۆربەتان گلە‌ییتان ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر شێوازی حوكمڕانی و سیاسە‌ت و خزمە‌تگوزاری، بە‌ڵام ئە‌م ھە‌ڵبژاردنە‌ بۆ بە‌غدادە‌، دە‌بێت بە‌یە‌كە‌وە‌ و بە ‌یەكڕیزی بەرەو بەغداد هەنگاو بنێین بۆ ئە‌وە‌ی باشتر كاربكە‌ین لە‌پێناو بە‌دە‌ستھێنانی مافە‌كانی ھاوڵاتیاندا".

 سەلماندمان کاتێک بە‌یەک دە‌نگ و یە‌ك تیم چوینە‌ بە‌غدا، توانیمان مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێم زامن بكە‌ین

جەختیلەوەشکردەوە:" بە‌یە‌كە‌وە‌ بین دە‌توانین باشتر بە‌رگری لە‌مافە‌كانمان بكە‌ین، چونکە سەلماندمان کاتێک بە‌یەک دە‌نگ و یە‌ك تیم چوینە‌ بە‌غدا، توانیمان مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێم زامن بكە‌ین".

بە‌یە‌كە‌وە‌ بە‌ھێزترین

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: خۆشحاڵم لە‌قە‌ڵای سە‌وزە‌وە‌ پێكە‌وە‌ین لە‌گە‌ڵ گۆڕان، كاری ھاوبە‌شی دە‌كە‌ین و بە‌ھە‌مووان دە‌ڵێین، بە‌یە‌كە‌وە‌ بە‌ھێزترین".

بە‌ھێزترین بۆ دە‌ستە‌بە‌ركردنی ھە‌موو مافە‌كانی گەلى كورد و چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان

وتیشی:" ئە‌مجارە‌ كە‌ پێكە‌وە‌ دە‌چینە‌ بە‌غداد، بە‌ھێزترین بۆ دە‌ستە‌بە‌ركردنی ھە‌موو مافە‌كانی گەلى كورد و چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا