بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی
بەوەکرد، لیوا عومەر حەسەن بەڕێوەبەری پێشووتری هاتووچۆی سلێمانی کۆچی دواییکردووە.
ئەمشەو هەینی ١٧ی ئەیلول، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی رایگەیاند:" ئەمشەو کەسایەتی
ناسراوی سلێمانی و بەڕێوەبەری پێشووی گشتی هاتووچۆی هەرێم و بەڕێوەبەری پێشووی
هاتووچۆی سلێمانی لیوا عومەر حەسەن کۆچی دواییکرد".
پاش ململانێیەکی توند لەگەڵ نەخۆشیدا دواجار گیانی لەدەستدا
ئاماژەی بەوەشکرد:" لیوا عومەر حەسەن
پاش ململانێیەکی توند لەگەڵ نەخۆشیدا دواجار گیانی لەدەستدا".