وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بەهۆی
رێکەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئوستراڵیا بەبێ گەڕانەوە بۆ فەڕەنسا، باڵیۆزی وڵاتەکەیان
لەهەریەک لە ئەمریکا و ئوستراڵیا دەکشێننەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو ١٧ی ئەیلول، جان ئێف
لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" بەهۆی پرس و
راوێژنەکردن بە فەڕەنسا لەبابەتی دروستکردنی کەشتی ژێر دەریایی بۆ ئوستراڵیا
لەلایەن ئەمریکاوە و رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە بەبێ گەڕانەوە بۆ فەڕەنسا،
بڕیاریانداوە بەکشانەوەی باڵیۆزەکانیان لە ئەمریکا و ئوستراڵیا".
بڕیاری کشانەوە باڵیۆزەکان بەفەرمانی ماکرۆن بووە
لۆدریان ئاماژەی بەوەشداوە:" بڕیاری
کشانەوەی باڵیۆزەکانیان لە ئەمریکا و ئوستراڵیا بەفەرمانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی
فەڕەنسا بووە و بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی رێککەوتنی ئەمریکا و ئوستراڵیا باڵیۆزەکانیان
دەگەڕێندرێنەوە بۆ پاریس".
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئوستراڵیا لەسەر هاوبەشییەکی نوێی ئاسایش بەرگری بەناوی (AUKUS) رێککەوتن
ئەم بڕیارەی فەڕەنسا لەکاتێکدایە، رۆژی ١٥ی
ئەم مانگە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئوستراڵیا لەسەر هاوبەشییەکی نوێی ئاسایش بەرگری
بەناوی (AUKUS) رێککەوتن و یهكهم پرۆژهشیان،
دروستكردنی كهشتییهكی ژێر دهریایی دهبێت بۆ كهشتییه سهربازییهكانی ئوستراڵیا.