قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی لیوا
عومەر شێخ حەسەن پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کرد و رایگەیاند، لیوا عومەر لێپرسراوێکی
دڵسۆز و بەئەمەکی هێزەکانی ناوخۆ بوو.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیران، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی لیوا عومەر شێخ حەسەن
کرد کەئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
كاك لیوا عومەر
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (لیوا عومەر
شێخ حەسەن) ، دڵگران و نیگەران بووین.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی و
لێپرسراوێکی دڵسۆز و بەئەمەکی هێزەکانی ناوخۆ بوو، ساڵانێکیش بەرێوەبەری هاتوچۆی
سلێمانی بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفمانە.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان
و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. خوای گەورە سەبوریی
و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران