شێخی ئەزهەر سەردانی عێراق دەکات

عێراق 18/09/2021

Alternate Text

شێخی ئەزهەر لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات.

سەردانی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر لە میسر لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق و دەچێتە هەریەک لە شارەکانی بەغداد و هەولێر و نەجەف و موسڵ.

 عێراق و میسر دوو جەمسەری گرنگن لە جیهانی ئیسلامیدا

شێخی ئەزهەر لەراگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە:" عێراق وڵاتێکی خۆشەویستە لەلام و بەهیوام بەزووترین کات سەردانی بکەم و گەلەکەی ببینم و پێم وایە عێراق و میسر دوو جەمسەری گرنگن لە جیهانی ئیسلامیدا".

هاوکات ئەحمەد نایف دلێمی، باڵیۆزی عێراق لە میسر رایگەیاند:" لەگەڵ شێخی ئەزهەر رێککەوتوین بۆ رێکخستنی ئەو سەردانە کەسەردانێکی مێژوویی دەبێت بۆ عێراقییەکان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا