کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 18/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی ٣٤ پلە و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە ٣٥ پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوکیش ٣٧ پلە دەبێت.

بۆ سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئاماژەی بەوەشداوە:" بۆ سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی ٣٥ پلە و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە ٣٦ پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوکیش ٣٨ پلە دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا