لەدوا رۆژی
سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، لە لەندەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشينى ئه‌بوزه‌بى
کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە،
١٨ی ئەیلول، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" له
دوا رۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌ريتانيا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
له له‌نده‌ن له‌لايه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی
گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات له شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێكراوە".
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى عيراق تاوتوێ کراوە
راگەیەندراوەکە
ئاماژەی بەوەشداوە:" له كۆبوونهوەكەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
و عيراق له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى
عيراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن
سه‌رۆک وه‌زيرانى به‌ريتانيا، دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى
و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كراوە".
سەرۆکایەتی
هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو:" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى
دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كردووەتەوه و له‌سه‌ر
گرنگيى بره‌ودان به هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيرى
و چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون".