بەنزینەکەی بەغداد گەیشتە سلێمانی

کوردستان 18/09/2021

Alternate Text

لەشەوی رابردووەوە ئەو بڕە بەنزینەی بەغداد بۆ هەرێمی تەرخانکردبوو گەیشتە سلێمانی و بڕیارە لە کۆمەڵێک بەنزینخانەی دیاریکراودا دابەشبکرێت.

بەنزینەکەی بەغداد گەیشتە سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئەیلول، بەهمەن محەمەد، نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند:"شەوی رابردوو بڕی ٣٦٠هەزار لیتر بەنزینەکەی بەغداد گەیشتووەتە سلێمانی و بەسەر ١٠بەنزینخانەدا دابەشکراوە.

ئاشکراشیکرد:"بەنزینخانەکان بە بڕی ٦٩٠دینار یەک لیتر بەنزین بە هاوڵاتیان دەفرۆشن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا