ژووری ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشەکانی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە رادەگەیەنێت و ئاشکرایدەکات سلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار و ھاوڵاتییانیش پارێزراوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، ژووری ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
راگەیەندراوێك لەژووری ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشەوە لە پارێزگای سلێمانی
لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنەوەی ھەوڵەكان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانەكە ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سەرەكی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكەميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك بریندار بوو .
_دووەمیان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك تیرۆر كرا.
تۆمەتبارەكەش راپێچی دادگا کرا تاوەكو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.
-دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى.
-بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی.
-بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرۆر.
-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١