تیمێکی زانستی عومانی لەکۆتایدا راستی و
نهێنییەکانی بیری "بەرهوت"ی لە رۆژهەڵاتی یەمەن ئاشکراکرد.
تیمی عومانی بۆ ئاشکراکردنی ئەشکەوتەکان
لەبڵاوکراوەیەکدا لەهەژماری خۆی لەتویتەر دوایین چالاکی تیمەکەیان لەپارێزگای مهرەی رۆژهەڵاتی یەمەن
بڵاوکردەوە و راستی و نهێنییەکانی بیری "بەرهوت" ناسراو بە
بیری "شەیتان"ی ئاشکراکرد.
قووڵییەکەی ١١٢ مەترە
لەبڵاوکراوەی تیمە عومانییەکەدا
هاتووە:" بیری بەرهوت قووڵییەکەی ١١٢ مەترە و تیرەکەی لەبەشی سەرەوەی ٣٠
مەترە و لەبەشی خوارەوەی بیرەکە تیرەکەی دەگاتە ١١٦ مەتر"
لە بیرەکەدا تاڤگە هەیە
ئەوەشخراوەتەڕوو:" لەقووڵی ٦٥ مەتر
بەرەو خواری بیری بەرهوت، چەند سەرچاوەیەکی ئاو
هەیە کەبەشێوەی تاڤگە دەردەکەون و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بەو بیرە بەخشیوە و
سەوزاییەکی زۆر لەکۆتایی بیرەکەدا هەیە".
بیری بەرهوت
دەکەوێتە پارێزگای مهرەی رۆژهەڵاتی یەمەن و بە بیری "شەیتان" ناسراوە و
چەندین چیرۆک و ئەفسانەی ترسێنەر و گوماناوی لەبارەیەوە هەیە، بەڵام لەکۆتایدا
راستییەکانی ئاشکراکرا و لەلایەن زۆرێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە
وەک بەهەشتێک ناویهێندرا پێچەوانەی بیروباوەڕە کۆنەکان کە وەک دۆزەخ ناویدەهێندرا.